Category Archives: هونەری

یادی بەخێر

22

یادی بەخێر (گۆرانییەکانی محمد ماملێ)
کۆکردنەوەی هێژا کاک هیوا قارەمانی
هێژا کاک هیوا قارەمانی یەک لەو نووسەرە گەنجانەی ڕۆژهەڵاتی نیشتمانە کە جیا لە بەرهەمە بە چاپ گەییشتووەکانی، چەند پەرتووکێکی ئامادەی چاپی هەیە و لە ماوەیەکی نە زۆر دووردا دەکەوێتە بەر دەست جەماوەرەوە. یەکەم کاری خۆی وەک پێزانینێک بە خزمەت و تێکۆشانی بێ وەچان و کۆڵنەدەرانەی مامۆستای قەتارەی کوردی، شادرەوان کاک محمد ماملێ دەست پێ کرد کە لە ژێر ناوی <<یادی بەخێر>>دا بڵاو کراوە.سەرەڕای کۆمەڵێک قۆسب و چەڵەمە کە بۆ کاری نووسین و لێکۆڵینەوە بە زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک پلانێکی سیاتەماتیک داسەپاوە، بەڵام دیسانیش کاک هیوا توانی بە دەکارگرتنی توانایی و ڕۆحی نەتەوەیی خۆی بە شێوەیەک یەکەم بەرهەمی خۆی ئامادە بکا، کە لاوازییەکی ئەوتۆی پێوە دیار نەبوو. لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاو و پێکهێنانی کۆمەڵێک دیمانە و کۆکردنەوەی مێژووی زارەکی لە مەڕ مامۆستا محمد ماملێ دەگەڵ بەشێکی زۆر لە تێکستی گۆرانییەکانی ئەم هونەرمەندە لە چاپی یەکەمی ئەم پەرتووکەدا بڵاو بۆوە کە لە وەشانی دووهەمدا ئەو تێکستانەی پێشتر ئامادە نەکرابوون یان وە دەست نەکەوتبوون، پێی زیاد کراوە. نووسەر و لێکۆڵەر لە تەواوی پڕۆسەی کاری خۆیدا زمانێکی پاراو و بە دوور لە هەر چەشنە دۆگمی ناوچەگەرایی دەکار گرتووە. زۆر بە ئەمانەوەتەوە زانیارییەکانی گواستۆتەوە و سەرنج و تێبینی ناسراوانی گۆڕەپانی هونەر و ئەدەبی کوردی لە مەڕ پڕۆژەکەی خۆی خستۆتە بەر چاوی خوێنەر. ئێوەی هێژا دەتوانن ئەم پەرتووکە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی ژێرەوە بخوێننەوە.
مەڵبەندی هونەری ماملێ

بۆ خوێندنەوەی ئـێــرە داگرە

Advertisements
%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: