Category Archives: د.سەلام عەبدولكەریم

پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیلدا

پارتی کرێکارانی کوردستان

پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیلدا
نووسینی: د. سەلام عەبدولکەریم و ماجد خەلیل فەتاح

داگرتن

Advertisements

گوتاری ئیسلامی و گرفتی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی

12369715_799658650144382_415519264_o

گوتاری ئیسلامی و گرفتی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی (ئاینده‌ی ململانێی عه‌لمانی – ئیسلامی له‌ کوردستاندا)
نووسینی: د. سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم

داگرتن

تراژیدیای کورد له‌ سـوریا

 

 

12375691_799661980144049_1793043850_o

تراژیدیای کورد له‌ سـوریا
نووسینی: عه‌لی حسین
وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: د. سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم

داگرتن

ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو … زانستی مێژوو

12375892_798721190238128_1569472111_o

ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو … زانستی مێژوو
ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕانی: د. سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم
له‌ بڵاوکراوه‌کانی خانه‌ی چاپ و په‌خشی رێنما
زنجیره‌  169

داگرتن

كوردان له‌ژێر داگیرکاریی فه‌ره‌نسا

12351836_796569173786663_510842945_o

كوردان له‌ژێر داگیرکاریی فه‌ره‌نسا
د. خــالد عیسی
وه‌رگێڕانی: د. سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم

داگرتن

د.سەلام عەبدولكەریم

 

12242948_796538660456381_1735845287_o

 

د.سەلام عەبدولكەریم

  • لەساڵی 1979 لەگوندی كانی بەردینەی شارەزوور لەدایكبووە.
  • لەساڵی 1980 ەوە لەشاری سەیدصادق نیشتەجێبوون.
  • قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی‌و ناوەندیی‌و ئامادەیی لە شاری سەیدصادق تەواو كردووە.
  • قۆناغەكانی خوێندنی زانكۆیی لەزانكۆی سلێمانی تەواوكردووە:
  • قۆناغی بەكالۆریۆس 1998-2002
  • خوێندنی باڵا (ماستەر) 2007-2009
  • خوێندنی باڵا ( دكتۆرا) 2011-2014.
  • ئەندامی دەستەی نوسەران‌و دامەزرێنەرانی رۆژنامەی ( بێداری ) بووە، كە رۆژنامەیەكی خوێندكاریی بووە لەساڵانی 2001-2003.
  • سكرتێری نوسینی گۆڤاری ( رووناكبیر) بووە ، لەساڵانی 2001-2003، تاژمارە(8و9).
  • ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ( كۆچ) بووە، لەنێوان ساڵانی 2005-2013.
  • سەرپەرشتیاری گۆڤاری(جەماوەر) بووە، تا 2 ژمارە.
  • لەرۆژنامەكانی( كۆمەڵ، رێبازی ئازادی، چاودێر) كاری كردووە.
  • لەزۆربەی گۆڤارەكانی (پەیڤین، رامان، كاروان، كۆچ، جەماوەر، كۆمەڵایەتی سەردەم، بیری نوێ، لڤین، مەدەنیەت، سورێن، رابوون، رابەر) بابەتی ئەكادیمی بڵاوكردۆتەوە.
  • لەزۆربەی رۆژنامەكانی( كوردستانی نوێ، خەبات، رۆژنامە، یەكبوون، راپەڕین، كۆمەڵ، رێبازی ئازادی، ئاوێنە، هاوڵاتی) وتارو بابەتی بڵاوكردۆتەوە.
  • خاوەنی 17 كتێب‌و بەرهەمی بڵاوكراوەیە لەبواری تایبەتمەندیی خۆیدا.
  • ئێستاش مامۆستا‌و یاریدەدەری راگری فاكەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانییە لەسەیدصادق‌و مامۆستای وانەبێژیشە لەبەشی ئێوارانی زانستە كۆمەڵایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی.

بەرهەمەكانی

  1. بزوتنەوەی گەلانی ناعەرەب(شعوبیەت) لەئیسلامدا، لێكۆڵینەوە، 2004، بڵاوكراوەكانی خانەی چاپ‌و بڵاوكردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیریی سلێمانی.
  2. مێژووی پێكهاتن‌و پەرەسەندنی بیری تۆرانیزم، لێكۆڵینەوە، 2008، بڵاوكراوەكانی پرۆژەی كتێبی گۆڤاری(كۆچ).
  3. موقەدەس‌و كولتور، لێكۆڵینەوە، 2008، بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ‌و پەخشی سەردەم.
  4. گوتاری ئیسلامی‌و گرفتی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی، لێكۆڵینەوە‌و وتوێژ‌و بەڵگەنامە، 2009، بڵاوكراوەكانی خانەی رەهەند.
  5. ئازادی رادەربڕین لەنێوان ئاین‌و ئازادیدا، لێكۆڵینەوە، 2009، بڵاوكراوەكانی چاپخانەی سایە، سلێمانی.
  6. دەربارەی زانستی مێژوو، فەلسەفەی مێژوو، نوسین‌و ئامادەكردن‌و وەرگێڕان، 2009، بڵاوكراوەكانی چاپخانەی رێنما، سلێمانی.
  7. عوسمانییەكان، چاپی یەكەم‌و دووەم‌و سێیەم، 2008و2009، 2013، وەرگێڕان، بڵاوكراوەكانی چاپخانەی رێنما، سلێمانی.
  8. سیستمی پەروەردەیی لەوڵاتانی ئەسكەندەناڤیا(سوید، نەرویژ، دانیمارك)، وەرگێڕان، 2009، بڵاوكراوەكانی چاپخانەی سایە، سلێمانی.
  9. چەردەیەك لەكولتوری دیموكراسیی ئەمریكا، وەرگێڕان بەهاوبەشی لەگەڵ(حەسەن حسێن)، 2009، بڵاوكراوەكانی(60) كتێب دەربارەی پێكهاتە فیكرییەكانی دیموكراسی.
  10. دەربارەی ئەمریكا، دەستوری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، سەرنج‌و راڤەركاریی، وەرگێڕان بەهاوبەشی لەگەڵ (حەسەن حسێن)، 2010، بڵاوكراوەكانی چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی.
  11. ژیانی سیاسیی لەباشووری كوردستان(1975-1991)، ماستەرنامە، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، 2011.
  12. كوردان لەژێر داگیركاریی فەرەنسا، “لاپەڕەیەك لەمێژوی سیاسیی ر‌وژئاوای كوردستان”، وەرگێڕان. چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، 2013.
  13. تراژیدیای كورد لەسوریا، وەرگێڕان، بڵاوكراوەكانی چاپخانەی رێنما، سلێمانی، 2013.
  14. لەبارەی رۆژهەڵاتناسییەوە، ئامادەكردن، 2013، پرۆژەی كتێَبی گۆڤاری(كۆچ).
  15. جوڵانەوەی كورد لەبەڵگەنامەكانی فەرەنسا، وەرگێڕان بەهاوبەشی لەگەڵ(حەسەن حسێن)، بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ‌و پەخشی سەردەم، 2013.
  16. پاسەوانانی كەمالیزم”هەڵوێستی دامەزراوەی سەربازیی بەرامبەر بەئیسلام‌و بزاوتی ئیسلامیی لەتوركیا 1950- 1997″، وەرگێڕان بەهاوبەشی لەگەڵ( بەرزانی مەلا تەها )، دەزگای رۆشنبیریی‌و بڵاوكردنەوەی جەمال عیرفان، سلێمانی، 2105.
  17. پارتی كرێكارانی كوردستان PKK لەپێوەندییە هەرێمییەكانی توركیادا 1980- 1999، تێزی دكتۆرا، دەزكای رۆشنبیریی‌و بڵاوكردنەوەی جەمال عیرفان، سلێمانی، 2
  18. پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیلدا،د. سەلام عەبدولکەریم و ماجد خەلیل فەتاح

کلیکی ئێره‌ بکه‌ بۆ بینینی بابه‌ته‌کانی د. سه‌لام

بزووتنه‌وه‌ی شعوبیه‌ت

12295012_792152697561644_705402860_o

بزووتنه‌وه‌ی شعوبیه‌ت
سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم

داگرتن

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: