Category Archives: ئابووری

ئاماژەیەك لەمەڕ گەشەی کوردستان لە رێڕەوی مێژوودا

00
نووسینی: رەووف کامل ئاکرەیی
لە بڵاوکراوەکانی رێکخراوی خوێندکاران و لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان
تەمووزی  1994

بۆ داگرتن و خوێندنەوەی ئەم نامیلکەبە ئــێــــــرە داگرە

Advertisements

کـردسـتان و کـرد

23

کـردسـتان و کـرد
د. عبدالررحمان قاسملو
ترجمە: طــە عـتـیـقی
چـاپ اول 1996
چاپخانەی اپـیـک – سوئید

برای دانلود این‌جا کلیک نمایید

کـوردستان و کـورد

55

کـوردستان و کـورد
لێکۆڵینەوەیەکی سیاسی و ئابووری
نووسینی: د. عبدالرحمان قاسملو
وەرگێڕانی: عبداللە حەسەن‌زادە

بۆ خوێندنەوەی ئـێـرە داگرە

”تاریخ روابط سیاسی ایران و انگلیس در قرن نوزدهم میلادی”، نووسینی ”محمود محمود”

27-07-2013 12-48-12”تاریخ روابط سیاسی ایران و انگلیس در قرن نوزدهم میلادی”، نووسینی ”محمود محمود”

لێکۆڵینەوەی درێژخایەنی ”محمود محمود” لە سەر پێوەندییە ڕامیارییەکانی ناوبەری ”ایران” و بریتانیا لەو سەرچاوانە دێتە ئەژمار کە زۆر لایەنی شاراوەی مێژووی ڕامیاری و ئابووری وڵاتی ”ایران” لە سەدەی ١٩ی زایینیدا ڕوو دەکا.

”محمود محمود” لە مێژووی ”ایران”دا تەنیا کەسێک بوو کە پاشناوی ”پهلوی” هەبوو. ئەو کە ترکێکی دانیشتووی آذربایجان و لێکۆڵەری مێژوویی بوو، بۆ یەکەمجار ناسناوی ”پهلوی” لە ”ایران”دا بۆ خۆی هەڵبژارد و بە ناوی محمود پهلوی ژیانی دەکرد. ناوبراو لە یەکەم ژمارەی گۆڤاری پروین کە لە ساڵی ١٩١٥ی زایینی بڵاو بۆوە، بابەتێکی بە ناوی ”محمود پهلوی” لە سەر کتێبخانەی اسکندریە بڵاو کردەوە. ساڵی ١٩٢٤ی زایینی لە لایەن زۆردارێکی حکومەتی بە ناوی ”فرج اڵڵەخان بهرامی” نامەیەک بە دەستی ”محمود پهلوی” گەییشت و بە ڕاشکاوی فەرمان درابوو کە چیتر بۆی نییە ناسناوی پهلوی بەکار ببا. ئەو بڕیارەش لە لایەن رضا سوادکوهی پاشای ئەوکاتی ایران درابوو کە ناسناوی پهلوی بۆخۆی هەڵبژاردبوو و حەزی نەدەکرد کەس ئەو ناوە بەکار ببا. محمود پهلوی بەم هۆیەوە ناوی خۆی وەک ناسناویش بەکار برد و بە ناوی ”محمود محمود” درێژەی بە ژیان و نووسین دا. بنەماڵەی سوادکوهی لە شێواندنی مێژووی نەتەوەکانی ناو ایراندا بە بنەڕەتی کاریان کرد و هەوڵی شاردنەوەی زۆر ڕاستییان دا. یەک لە پەرتووکە بە نرخەکانی ”محمود محمود” لە ژێر ناوی ”تاریخ روابط سیاسی ایران و انگلیس در قرن نوزدهم” لە هەشت بەرگاندایە کە لەو پەرتووکەدا لە سەر بەکرێگیراوی سیاسەتوانانی ”ایران”ی کەمی نەدرکاندووە. بۆ زانیاری زێدەتر لەم پێوەندییەوە بۆ وێنە بڕواننە نووسینەکانی دوکتوور فریدون آدمیت و محمود کثیرایی و علی دهباشی.

لە ژێرەوە هەشت بەرگی ئەو پەرتووکە دانراوە. هەر چەشنە تێبینی، ڕەخنە یان ڕوونکردنەوەتان لە سەر ئەم پەرتووکە هەیە، دەتوانن بۆ بەڕێوەبەری ئەم پێگەیەی بنێرن تا لێرە بلاو بێتەوە.

بەرگی یەکەم

بەرگی دووهەم

بەرگی سێهەم

بەرگی چوارەم

بەرگی پێنجەم

بەرگی شەشەم

بەرگی حەوتەم

بەرگی هەشتەم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: